
دیمەنی دروستبوونی تەم لەبەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەهۆی دروستبوونی تەمومژ ژمارەیەک گەشتیی ئاسمانی کە لە هەولێرەوە دەڕۆیشتن و بەشێکی دیکەشیان بەرەو هەولێر دەهاتن بۆ دوای ئاسایبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا دواخران.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەمێکی چڕ شاری هەولێر دروستبووە، بەهۆیەوە ئاستی بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر دابەزیوە، ئەمەش کاریگەریی دروستکردووە لەسەر هاتووچۆی شۆفێران و گەشتی فڕۆکەکان.
لێدوانی فەرمی: لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: دوو فڕۆکە کە لە ئەڵمانیاوە هاتوون بەهۆی دروستبوونی تەم لە هەولێر ناتوانن بنیشنەوە.
- ئێستا ئاسمانی هەولێر زۆر تەمومژە بەهۆیەوە ئەو دوو فڕۆکەیە لەوانەیە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی یاخود بەغدا بنیشنەوە.
- ئێستا ئەو دوو فڕۆکەیەمان گەیشتوونەتە ئاسمانی تورکیا، لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئاگاداریان دەکەینەوە کە ناتوانن بنیشنەوە.
- ئەو تەمەی لە هەولێر دروستبووە چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کاتژمێر 11 بەشێوەیەکی چڕ بمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهۆی تەمومژەوە شەش گەشتیی ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە بەشێکیان هی ئەمشەو و بەشێکی دیکەیان هی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەن، دواخراوە.
- ئێستا کار بە خشتە ناکەین، لەگەڵ نەمانی تەمومژ گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە، تاوەکو ئێستاش وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیار نییە.
نوێ دەکرێتەوە...
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






