وێنەی پێشمەرگەیەک و ئاڵای کوردستان لەگەڵ چەند پارچە زەوییەک
ئاڤا نیوز
ناوی هەزاران پێشمەرگە لە یەکەی 70 و 80 بۆ وەرگرتنی زەوی ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی دەکرێت. هاوکات تاوەکو ئێستا نۆ هەزار پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونە.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە هەشت هەزار فۆرمی دابەشکردنی زەوی بۆ یەکەکانی 70 و 80 گەیشتووەتە وەزارەتی شارەوانی، وردبینیکردنی ئەو فۆرمانە دەستیپێکردووە و بۆ پەسەندکردنیان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود دەڵێت: زیاتر لە سێ هەزار فۆرمیان لە یەکەی 70 و زیاتر لە پێنج هەزاریشیان لە یەکەی 80ـەوە بۆ نێردراون. هەروەها ناوی 13 هەزار پێشمەرگەی دیکەی یەکەی 80 ماوە بنێردرێن.
- تاوەکو وردبینیکردن بۆ تەواوی فۆرمەکانی یەکەکانی 70 و 80 نەکرێن، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکرێن، واتە دەبێت تەواوی ناوەکان بە یەک لیستی تایبەت ئامادە بکرێن و بە یەکجار ڕەوانە بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، تاکو ئێستا نۆ هەزار پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون، لە قۆناغەکانی داهاتووشدا ڕێژەکە بەرز دەبێتەوە، بە کۆی گشتیی 65 هەزار و 667 هەزار پێشمەرگە بە حەوت قۆناغ بەپێی نزیکییان لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





