کۆمیسیۆن مەرجێک بۆ گواستنەوەی بنکەی دەنگدانی هاووڵاتیان دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن مەرجێک بۆ گواستنەوەی بنکەی دەنگدانی هاووڵاتیان دیاری دەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجێک بۆ گواستنەوە یان گۆڕینی بنکەی هەڵبژاردن بۆ هاووڵاتیانی چوار پارێزگا دیاری دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هاووڵاتی دەتوانێت زانیارییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەوە لەو پارێزگایە نوێ بکاتەوە کە کاری تێیدا دەکات بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزگا ڕەسەنەکەی.

وێنە گەورەکە: پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە 25ـی ئازارەوە لە 10 هەزا و 79 بنکە لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە و پرۆسەکە بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو دەنگدەرانەی نیازی گواستنەوە یان گۆڕینی بنکەی هەڵبژاردنیان هەیە لە ناو پارێزگاکان یان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، پێویستە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن. بەڵام گواستنەوە لە ناو پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، ئەنبار و کەرکووک، یان لەناو ئەو پارێزگایانە بۆ پارێزگاکانی دیکە تەنیا بۆ ئەوانە ڕێگەپێدراوە کە پسووڵەی خۆراکیان پێش ڕێککەوتی 9-12-2013 دەرهێناوە.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی غەلای، ئەگەر هاووڵاتییەک بیەوێت زانیارییەکانی نوێ بکاتەوە، خۆی خەڵکی بەسرە بێت و بۆ نموونە لە هەولێر کار بکات یان بە پێچەوانەوە، دەتوانێت زانیارییەکانی لە شوێنی کارەکەی نوێ بکاتەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزگا ڕەسەنەکەی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ