
دیمەنی خەڵک لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا، هەر جۆرە خۆپیشاندانێک لە بەغدای پایتەخت لە ماوەی 11 تا 20ـی ئایار قەدەغە بکات، کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە عێراق لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، عێراق میوانداری کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لەبەغدا دەکات، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری تووندی ئەمنی لە بەغدا گرتووەتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان عێراق ڕێکاری فراوانیان گرتووەتەبەر لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی لووتکەکە، هەر هەوڵێکیش بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان، بەبێ گوێدانە هۆکارەکەی بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت، هیچ مۆڵەتێکیش بۆ خۆپیشاندان لەو ماوەیە نادرێت، ڕێنمایی بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەرچووە بۆ دەستگیرکردنی هەرکەسێک هەوڵی خۆپیشاندان بدات لەو ماوەیەدا، ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 12ـی ئەم مانگەوە، پێش لووتکەکە چەندین کۆبوونەوەی باڵای وڵاتانی بەشداربوو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت دیارترینیان کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەیە لە 15ـی هەمان مانگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






