
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕەخنە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێت لەبارەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە قەتەر، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات؛ هاتنی شەرع بۆ عێراق سەرکێشییە.
وێنە گەورەکە: دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە عێراق لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، عێراق میوانداری کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لەبەغدا دەکات، شەرعیش بانگهێشتی لووتکەکە کراوە، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی شیعە دژی هاتنی شەرعن بۆ عێراق.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە ئاگادار نەبوون لە دیدارەکەی سوودانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە دەوحە، هیچ پاساوێک بۆ ئەم کۆبوونەوەیە نابینین لەم کاتەدا، بە تایبەت کە ئەحمەد شەرع تا ئێستاش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراوە. هاتنی شەرع بۆ عێراق و بەشداریکردنی لە لووتکەی عەرەبی، سەرکێشییەکی ڕاستەقینەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگهێشتکردنی شەرع کاردانەوەی لایەنە سیاسی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە تۆمەتی شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق لە سەردەمی دوای 2003 و هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






