
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی دوو ڕۆژ پێش دەخات، ئەمەش چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئامادەکاری بێت بۆ بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ڕێکدەخات، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی نزیکبوونەوە لە بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، چاوەڕان دەکرێت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بێت بۆ ئەو پرسە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
هۆکارە زانراوەکان: ڕۆژانی 12 و 13 و 14ی بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەن، هاوکات لە 15ی مانگیش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دەستپیدەکات و لە 17ی هەمان مانگ لووتکەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشبینی دەکرێت بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






