
دیمەنێکی پێشمەرگە لە کاتی ئۆپەراسیۆن
ئاڤا نیوز
هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بناری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجام دا.
وێنە گەورەكە: بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنییەوە زۆرجار شانە نووستوەکانی چەكدارانی داعش لەناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، جموجۆڵیان هەبووە، هەربۆیە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین جار ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بۆ ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستانیان لێدەکرێت ئەنجام داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد: بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجام دا.
- وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی زیاتری سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكە ئاشكرا كرد:
- لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای 14 و لیوای 18ی فیرقەی 1ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، فەوجی 1ی لیوای 3ی کۆماندۆی زێرەڤانی، لیوای 50 و 51ی فیرقەی 14ی سوپای عێراق بەشداربوون، تیایدا دەشتایی و دۆڵ و ناوچەکانی باشوور و باکووری چیای قەرەچوغیان کێوماڵ کرد.
- ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە کێوماڵکردن و پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە مۆڵگە و حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە زیاتر سەقامگیر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






