
ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختیان لە درێژەدان بە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی کردەوە. زێلێنسکی ڕایگەیاند، "ئامادەم بە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ پووتین بکەم".
وێنە گەورە: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 15-5-2025، ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی ڕاگرتنی کوشتار لە بەرەکانی جەنگی نێوانیاندا.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ڕووسیا لە تورکیا کە دەتوانێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ یارمەتیدەر بێت، سوپاسی پشتگیری و ئامادەبوونی تورکیا دەکەین کە ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەکە کردووە و لەگەڵ ئەردۆغان تێڕوانینمان لەسەر پێویستی ئاگربەست ئاڵوگۆڕکرد و ڕێککەوتین لەسەر درێژەدان بە هەوڵە هاوبەشەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی".
- "زۆرگرنگە هاوبەشەکانمان چاودێری ئاگربەستەکە بکەن، ئامادەین بۆ ئەوەی بە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ پوتین بکەین".
- "زۆر گرنگە ئێمە لە ئەوروپا بەیەکەوە بەردەوام بین لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی گەرەنتیکردنی ئاسایشی درێژخایەن و لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبین. بەردەوام لەگەڵ ئەمریکادا دەمێنینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






