
گووژمەیەک دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای ڕەزامەندی تەیف سامی و دەرکردنی نووسراوی فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دابینکردنی پارە، ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ پارە دەنێردرێت و خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە، سبەی چوارشەممەش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2025 بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی چواری دا، هەر ئەمڕۆش دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە کرا و لە وەزارەتی داراییەوە نووسراوی فەرمی ئاراستەی بانکی ناوەندیی عێراق کرا بەمەبەستی دابینکردنی پارە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بڕی پارەکە 959 ملیار دینارە، ئەمڕۆ سێشەممە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
٠ دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی پارە، هەر ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاو دەکرێتەوە، خشتەی مووچەش هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت و تەنیا چەند گۆڕانکارییەکی بچووکی تێدا دەکرێت.
٠ ڕۆژی چوارشەممە 14ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
٠ هەر ئەمڕۆ پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێردرێت، ئەم مانگە زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، تیمی هەژماری منیش هاوشێوەی وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە.
٠ دابەشکردنی مووچە لەرێگەی هەژماری منیشەوە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لەسەر ئەی تی ئێمەکان دروست نەبێت بۆیە بە یەک جار پارە ناخرێتە سەر هەژماری سەرجەم وەزارەتەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەبارەی مووچە، کە نابێت مووچە بە هیچ هۆکار و پاساوێک دوابکەوێت و پارەی هیچ مانگێک نەکەوێتە مانگی دواتر، بەڵام مانگی چوار حکومەتی عێراق بە ڕێککەوتنەکە پابەند نەبوو، دوای تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئینجا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت



