
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەسەر حەوت توێژ پۆلێن دەکات و بۆ هەر یەکێکیان بە جیا نووسراوی خەرجکردنی پارەیان بۆ دەردەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی دارایی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەبارەی مووچە، کە نابێت مووچە بە هیچ هۆکار و پاساوێک دوابکەوێت و پارەی هیچ مانگێک نەکەوێتە مانگی دواتر، بەڵام مانگی چوار حکومەتی عێراق بە ڕێککەوتنەکە پابەند نەبوو، دوای تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی چواری نارد.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی حەوت نووسراو کە دەست ئاڤا کەوتوون، ئەو پارەیەی کە بۆ مانگی چواری فەرمانبەران نێردراوە، بە حەوت نووسراو بووە؛ نووسراوەکان واتا بۆ حەوت توێژی جیاواز بووە. هەموو نووسراوەکانیش لەلایەن سەوسەن خزەیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی کراون و تەیف سامی واژۆی نەکردوون، تەنیا بە ئۆکەی ئەو پارەکە نێردراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەوت توێژەکە ئەمانەن؛
بڕی 391 ملیار و 360ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی.
بڕی 238 ملیار و 464 ملیۆن دینار بۆ خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی.
بڕی 177 ملیار و 167ملیۆن دینار بۆ هێزە ئەمنییەکان.
بڕی 127 ملیار و 72ملیۆن دینار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
بڕی 13ملیار و 960 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست.
بڕی 10 ملیار و 315 ملیۆن دینار بۆ مووچەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
بڕی 957 ملیۆن دینار بۆ زیندانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
ئەمەش بزانە: ئەم مانگە بەراورد لەگەڵ مووچەی مانگی سێ، بەغدا نزیکەی پێنج ملیار و 400 ملیۆن دینار زیاتری ناردووە.
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 18ـی 5ـی 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هۆشداری لە بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەدات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون





