
ئاڵای وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
یەکێتی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڕووسیا پاکێجێکی نوێی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە پەسەند کرد.
وێنە گەورەکە: بۆ زیاتر فشار خستنە سەر ڕووسیا، دیپلۆماتکارانی نوێنەرایەتیی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسل پاکێجێکیان پەسەند کرد کە سزای نوێ بەسەر ڕووسیاد دەسەپێنرێت و ئەوروپاش هەڕەشەی سزای زیاتر دەکات ئەگەر مۆسکۆ ڕازی نەبێت بە ئاگربەستی ئۆکراینا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاکێجەکە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی پەسەند بکرێت و بریتییە لە خستنە لیستی ڕەشی نزیکەی 200 کەشتی نەوتهەڵگر کە بۆ دەربازبوون لە سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا بەکاردەهێنرێن، هەروەها بڕیارە ئەو کۆمپانیایانە لە وڵاتانی وەک ڤێتنام، سربیا و تورکیا کە تۆمەتبارن بە یارمەتیدانی دابینکردنی کاڵا بۆ سوپای ڕووسیا، ڕووبەڕووی سنووردارکردن ببنەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە دەیان بەرپرسی دیکەی ڕووسیا زیاد بکرێن بۆ نزیکەی ئەو دوو هەزار و 400 کەس و لایەنانەی کە لە ئێستاوە ڕووبەڕووی قەدەغەکردنی ڤیزە و بەستنی سەروەت و سامان بوونەتەوە، هەروەها ئەم پاکێجە سزا بەسەر تاکەکانی ڕووسیادا دەسەپێنێت بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تێکدان لە ئەوروپا.
لە لایەکی دیکەوە: سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا هەڕەشەیان لە ڕووسیا کردووە کە "گەمارۆیەکی گەورە"یان بەسەردا دەسەپێنرێت ئەگەر ڕازی نەبێت بە پێشنیازی ئاگربەستی 30 ڕۆژەی جەنگی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کە ئەمریکا پشتیوانی لێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






