
دیمەنی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شاری بەغدا لووتکەی کۆمکاری عەرەبی دەستپێدەکات، ئازانیوویەتی یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی لووتکەکە پشتیووانییە لە دۆزی سووریا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە، ڕێککەوتی 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین لووتکەی ئاسایی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە سەرکردە و نوێنەری هەر 22 وڵاتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون و ئامادە دەبن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو زانیویەتی، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی بەرنامەی کاری لووتکەکە، پشتیوانییە لە دۆزی سووریا لە ژێر ناونیشانی "دیالۆگی هەمەلایەنە لە سووریا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە بڕیارنامەکانی لووتکەکە داوای ڕێزگرتن لە هەڵبژاردەکانی گەلی سووریا، بە هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکانیانەوە دەکات، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ کە بپارێزێت و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا بکات، دەکاتەو
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی میدیا عەرەبیەکان، بڕیارە سەرکردەکانی عەرەب بڕیارنامەیەک پەسەند بکەن، کە تیایدا ڕێگە بە ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە ناوەوە یان دەرەوەی خاکەکانیان نەدات و هەموو جۆرە پلانێکی لەو جۆرە ڕەت بکاتەوە، هاوکات داوای وەستاندنی دەستبەجێی شەڕی غەززە بکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەرچی پەیوەستە بە وڵاتی سوودان، چاوەڕوان دەکرێت بەشداربووانی لووتکەکە داوای چارەسەری سیاسی بۆ کۆتاییهێنان به ململانێکان لەو وڵاته به شێوەیەک که سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوودان بپارێزێت، دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





