سەرۆک بارزانی: گۆڕانکارییەکانی نێو پارتی لێپێچینەوە نییه لە كه‌س بەڵکو لە بەرژەوەندی حیزبە
- کوردستان
- 18 ئایار

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
به‌رپرسی لقی یازدەی ڕاپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە ئاڤا دەڵێت، له خزمه‌ت سه‌رۆك بارزانی بووین و ڕێنمایی پێداین به شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌تی خه‌ڵكی بكه‌ین. باسی لەوەشكرد ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییەكانی ناو پارتی لە بەرژەوەندیی خەڵك و پارتی و قۆناغەكەدایە.
وێنە گەورەكە: دوای ئاڵوگۆڕی ژمارەیەك بەرپرسی لقەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەددین لەگەڵ بەرپرسانی نوێی لقەكان دیدارێكی ئەنجامدا و ڕێنمایی پێدان كە ئامانجی یەكەمی پارتی لە هەموو هەنگاوێكیدا، خزمەتكردنی خەڵكە.
لێدوانی فەرمی: كرمانج عززه‌ت، به‌رپرسی لقی 11ـی راپه‌ڕینی پارتی، به ئاڤای ڕاگه‌یاند، ئه‌و بڕیارانه‌ی پارتی بۆ ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاری داویەتی، پێشتر دیراسه كراون، چونكه پارتی هه‌میشه ده‌یه‌وێ خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كاندا بگونجێنێ و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاریش له‌ناو پارتیدا پرۆسه‌یه‌كی ئاساییه و هه‌ر هه‌بووه، ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی و قۆناغه‌كه‌ش وای خواستووه ئه‌و گۆڕانكارییه به‌و شێوه‌یه بكرێت، پێشوازی له بڕیاره‌كانی حزب ده‌كه‌ین و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و قۆناغه‌كەدا‌یه.
"سه‌رۆك بارزانی رێنوێنیی كردین تا پێمان بكرێت خزمه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی لێی به‌رپرسین بكه‌ین، به شێوه‌یه‌كی باشتر بتوانین بچینه ناو خه‌ڵك و ئه‌وانه‌شی له پۆسته‌كانیان نه‌ماون، سەرۆك بارزانی فه‌رمووی، هه‌ر كادیری پارتین و جێگه‌یان ده‌كرێته‌وه."
زانیاریی زیاتر: به‌رپرسی لقی 11ـی ڕاپه‌ڕین ئاماژەی بەوەشكرد، سه‌رۆك بارزانی پێی ڕاگەیاندنی، ئه‌و ئاڵوگۆڕه په‌یوه‌ندی به هیچ شه‌خسێكه‌وه نه‌بووه، هه‌روه‌ها محاسەبهی كه‌س نییه، به‌ڵكوو به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین ده‌كات
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین ده‌كات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






