کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: ماوەی تۆماری هاوپەیمانێتی درێژناکرێتەوە و سبەی دوایین وادەیە
- هەواڵ
- 19 ئایار

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بۆ جاری سێیەم ماوەکەی درێژ کردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆتایی دەوامی سبەی سێشەممە دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزبەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەو ماوەیە چیتر درێژناکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی پێکهێنانی هاوپەیمانییان هەبوو، لەوانەش باس لە یەک لیستی لە نێوان پارتی و یەکێتی لەلایەک و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە لایەکی دیکەوە دەکرا، بەڵام هەوڵەکانیان تائێستا بێ ئەنجامن و سبەی چیتر کات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەبەردەمیاندا نامێنێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆتایی دەوامی سبەی سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی حیزب، هاوپەیمانێتیی و لیستی کاندیدە تاکە کەسییەکان کە خواستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی 11ـدا هەیە، ئەو وادەیەش چیتر درێژناکرێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 15ـی نیسان کۆمیسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان کردەوە و بڕیاربوو تا 4ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت، بەڵام دواتر دووجار تا 14ـی ئایار و 20ـی ئایار ماوەکەی درێژکردەوە، تا زۆرین کات بدات بەو لایەنانەی دەیانەوێت وەک حیزب یان هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت