
کۆبوونەوەی بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا بۆ یەکەمجار ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ گەشەپێدان و یەکخستنی سیاسەتی دەرەوە و ڕێکخستنی بازرگانی ڕادەگەیەنن.
وێنە گەورەکە: دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2020، سیاسەت و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و یەکێتی ئەوروپا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕی، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ دووبارە نزیکبوونەوەی نێوانیان، ئەمڕۆ لە پێناو یەکخستنی سیاسەتی دەرەوە و ڕێکخستنی هاوبەشی بازاڕ و بازرگانی نێوان هەردوولا ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئۆرسلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویە بۆ بەریتانیا، ڕێککەوتنێکی گشتگیر و زۆر گرنگ ڕادەگەیەنین، ڕێککەوتنەکە خۆراک، بەرگری، پاسپۆرت و ڤیزا، سیاسەتی دەرەوە، وزە و بازرگانی دەگرێتەوە و ڕۆڵێکی مەزنی لە بوژانەوەی بازاڕی بەریتانیا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆرسلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: "بەریتانیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و ئازادە لە بڕیاردان و ئەنجامدانی ڕێککەوتن و گرێبەستەکان، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین ئێمە دراوسێین و دەبێت پێکەوە بەرەنگاری بەربەست و ئاڵنگارییەکان ببینەوە، ئەم قۆناغە زۆر هەستیارە و دەبێت بە وریاییەوە پێکەوە هەنگاو بنێین."
بۆچی گرنگە: ڕێککەوتنی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر بوژانەوەی بازاڕی بەریتانیا دەبێت و ڕێگە بە ئێرلەندا دەدات بەشداری لە بازاڕ و بازرگانی هاوبەشی ئەوروپا بکات، دەبێتە هۆی دابەزینی هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەشکردنی هەلی کار.
باکگراوند: لە ساڵی 2019 بەریتانیا گشتپرسی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامدا و 51.9% ـی بەشداربووان بە " بەڵێ " و 48.1% بە " نەخێر " دەنگیاندا، لە 2020-01-31. پەرلەمانی بەریتانیا ئەنجامی گشتپرسییەکەی پەسەند کرد و بڕیاری جیابوونەوەی لە یەکێتیی ئەوروپا ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





