
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا، ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تا 15ی حوزەیران درێژبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆماری بایۆمەتری و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە سەرەکیترین قۆناغی هەر هەڵبژاردنێک دادەنرێت و چەندین مانگی پێویستە، بڕیاربوو 24ی ئەم مانگە واتە پێنج ڕۆژی دیکە پرۆسەکە کۆتایی بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا ماوەی تۆماری بایۆمەتری تا 15ی حوزەیران درێژبکرێتەوە، تا زۆرترین دەرفەت بە هاووڵاتیان بدرێت و بتوانن بە نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەدەستبهێنن.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەوەی بۆ جاری سێیەم ماوەکەی درێژ کردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆتایی ڕۆژی پێنجشەممە دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزبەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوای ئەو ماوەیە چیتر درێژناکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






