بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل ژمارەیەک ئەندازیار و فەرمانبەری شارەوانییەکان دوور دەخرێنەوە
- کوردستان
- 19 ئایار
ئاڤا نیوز
ئاڤا گەندەڵی بەشێک لە ئەندازیار و کارمەندانی شارەوانییەکان هەولێر ئاشکرا دەکات، کە بەشێکیان لەکاتی چوون بۆ پشکنینی دروستکردنی خانوو و باڵەخانەکان، دوور لە یاسا و ڕێنماییەکان پارەی زیادەیان لە هاونیشتمانییان وەرگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە هاووڵاتیانی هەولێر کە خانوویان دروستکردووە، پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکرێت، لەسەر ئەوەی بەدەر لەیاسا پارەی زیادەیان لێوەرگیراوە لەلایەن فەرمانبەران و ئەندازیارانی شارەوانییەوە بۆ پشکنینی خانووەکانیان.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی دروستکردنی هەر خانوو و باڵەخانەیەکی نوێ لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەکو تەئمینات بڕێک پارە وەردەگیرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:-
یەکەم: پێش دروستکردنی هەر خانوو و باڵەخانەیەک 500 هەزار دینار تەئمینات وەردەگرێت.
دووەم: ڕسوماتی خانوویەکی 100 بۆ 500 مەتری لە نێوان 200 هەزار تا 1 ملیۆن دینار دایە.
سێیەم: هەر خانوویەکی دوو نهۆمی لەسەرەتای دروستکردنییەوە تاوەکو تەواوبوونی شەش جار ئەندازیاری شارەوانی سەردانی دەکەن، بۆ هەر نهۆمی باڵەخانەیەکیش تەنیا دوو جار سەردانی دەکەن و هەر جارێک 15 هەزار دینار وەردەگرێت، دواتر لە کۆتایدا مۆڵەت بە خاوەنەکەی دەدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لەو کەسانە کە خەریکی دروستکردنی خانووە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، ماوەیەک دوای دروستکردنی خانووەکەم لەلایەن ئەندازیارێکی شارەوانییەکەی گەڕەکەکەمانەوە 40 هەزار دینار زیاترم لێوەرگیراوە، هەروەها کەسی دیکە هەبووە بۆ ئەوەی کێشەی یاسایی بۆ دروست نەبێت پارەی داوە بەو کەسانەی کە کەشفیان بۆ خانووەکەی کردووە.
لیدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوو چەند کەسێکـمان لە شارەوانییەکانی هەولێر بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی زیاد یان ڕەشووە لەکاتی پشکنینی خانوو و باڵەخانەکان سزاداوە و دوورمان خستۆتەوە، لەمەوبەدواش بەدواداچوونەکانمان لەم بارەیەوە زیاتر دەکەین.
- سەرۆکی شارەوانی هەولێر باس لەوەش دەکات، هەر هاونیشتمانییەک لەکاتی پشکنین بۆ خانووەکەی لەلایەن کارمەندانی شارەوانییەوە پارەی زیادەی لێوەرگیراوە، دەتوانێت لە شارەوانی هەولێر سکاڵای یاسای تۆماربکات لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بەم ژمارە موبایلەوە 07514146642 .
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






