بەڕێوەبەری پەیمانگەی مێدیتریانە: گرێبەستە گازییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکییان بۆ بەغدا نییە
- بزنس
- 20 ئایار

کێڵگەیەکی غاز لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای واژۆکردنی دوو گرێبەست بۆ پەرەپێدانی گاز لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی مێدیتریانە دەڵێت: ئەم گرێبەستانە هیچ کێشەیەکییان بۆ بەغدا نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە واشنتن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی گاز سروشتی واژۆ کرد. گرێبەستەکان بەمجۆرەن: گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی تۆپخانە -کوردەمیر لە گەرمیان لەگەڵ کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس واژۆ کرا، کێڵگەکە پێنج ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی و 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 70 ملیار دۆلارە. گرێبەستی دووەم لەگەڵ کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی بۆ کێڵگەی گازی میران لە بازیان، ئەم کێڵگەیە هەشت ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 40 ملیار دۆلارە.
لێدوانی فەرمی: د.بەهرۆز جەعفەر، بەڕێوەبەری پەیمانگەی مێدیتریانە بە ئاڤا میدیای وت، هەرێمی کوردستان خاوەنی 10 کێڵگەی گازە، ئێستا تەنیا لە یەک کێڵگەی سەرەکی وەبەرهێنانی گاز دەکات ئەوەی دیکە بە هاوەڵە واتا لەگەڵ نەوت وەبەرهێنانی گاز دەکرێت. ئەم گرێبەستانەی هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکی بۆ بەغدا نابێت، چونکە لە ڕابردوودا دووجار دادگای کەرخ و دادگانی دیکەی عێراق دانیان بەوە ناوە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان یاسایین.
د.بەهرۆز جەعفەر لەبارەی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان ئەمانەشی وت:
- ئەو فشارە زۆرانەی لە ڕابردوو بەغدا دروستی کردبوو کۆمپانیایە نەوتییە جیهانییەکانی ناچار کردبوو، هەرێمی کوردستان جێبهێڵن، ئێستا سەرۆکی حکومەت دەیەوێت کۆمپانیا بەهێزەکان بهێنێتەوە کوردستان.
- بەپێی ماددەی 112ـی دەستووری عێراق، پارێزگاکان و هەرێمەکان بەیەکەوە دەتوانن ئیدارەی نەوت و گاز بدەن، بەڵام لە ڕابردوو حکومەتی عێراق کۆمپانیای BPـی هێنا بۆ کەرکووک، لە کاتێکا کەرکووک ناوچەی دابڕێنراوە پرسی بە هەرێمی کوردستان نەکرد. بۆیە هەرێمی کورستان مافی خۆیەتی بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا وەبەرهێنان لە کێڵگە گازی و نەوتییەکان بکات.
- ئەگەر هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانی زیاتر لە گاز بکات، دەتوانێت کێشەی کەمی گازی سروشتی بۆ عێراق چارەسەر بکات.
- هەرێمی کوردستان 52 بلۆکی نەوتی هەیە و تەنیا لە 12 بلۆکی کار دەکرێت، بۆیە هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی لە کێڵگەکانی دیکەش وەبەرهێنان بکات.
- زانیارییەکان ئەوەن کۆتایی ئەم مانگە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: 75%ـی ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان لەڕێگای گازی سروشتی دابین دەکرێت، لەم ساڵدا کێڵگەی کۆرمۆر ڕۆژانە 525 ملیۆن پێ سێجا بۆ چوار وێستگەی کارەبا دابین دەکات و 2800 مێگا وات کارەبای لێ بەرهەمدێت. ئەمە جگە لەوەی تەنیا کێڵگەی کۆرمۆر 80%ـی گازی شلی ماڵان لە کوردستان دابین دەکات. دوای پەرەدان بەو دوو کێڵگەیە چاوەڕێ دەکرێت هەرێمی کوردستان بگاتە ئاستێکی باڵاتر لە دابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی و بەشێکی زۆری پێداویستی عێراقیش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری




