سەفین دزەیی: بەرژەوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا لە زۆر خاڵدا یەکدەگرنەوە
- کوردستان
- 22 ئایار
ئاڤا نیوز
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خواستی ئەوەمان هەیە پەیوەندییەکانمان لەڕووی ئابوورییەوە لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر بکەین و بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا زۆر خاڵ یەکدەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەردەوام لە بەرەوپێشچووندایە، بەجۆرێک ئەمریکا وەک هاوبەشێکی ستراتیژی و گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت، لە ناوچەکەدا. هاوکات ساڵ بە ساڵ قەبارەی بازرگانی نێوانیان زیاتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا گوتی، "بەرژەوەندییەکانی ئێمە و ئەمریکا لە زۆرخاڵدا یەکدەگرنەوە، نەک تەنیا لە بواری ئابووری، بەڵکو هەندێک بەها هەیە کە بایەخی پێدەدەن لەڕووی دیموکراسی و پێشڤەچوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە گفتوگۆی نێوانیان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، "بەدەر لە گفتوگۆکردن لەسەر فراوانکردنی پەیوەندی ئابووری نێوانمان، کاریگەری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و بەربەستە نێوخۆییەکان لە عێراق هەڵوەستەی لەسەرکراوە، ئەوان پاڵپشت دەبن لە چارەسەری کێشەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت