وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو دەبێت؛ پێش جەژن پارە دەنێردرێت؟
- بزنس
- 27 ئایار
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت سبەی چوارشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بێت، ئەگەر ڕێگری سیاسی نەبێت پێش جەژن پارە دەنێردرێت و مووچە دابەش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو لە بەغدا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا وردبینیکردن لە لیستی مووچە بەردەوام بووە، تاوەکو ئێستاش هیچ گرفتێکی تەکنیکی بۆ مووچەی مانگی پێنج دروست نەبووە.
زانیاریی تایبەت: چاوەڕوان دەکرێت سبەی چوارشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچە تەواو بێت، دوای ئەوە ڕاستەوخۆ دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت و هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو چەند ڕۆژێکی پێویستە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی پێنج داوای 975 ملیار دیناری کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە بۆ مووچەی مانگی چوار بەغدا 959 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
خاڵی ئەرێنی: ئەگەر هیچ گرفتێکی سیاسی دروست نەکرێت، پێش جەژن پارە لە بەغداوە دەنێردرێت و لە هەرێمی کوردستانیش لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت



