
بژمێرەکەی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی بژمێری فەرمی خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا چالاک دەکات، ڕۆژانە هاوبەشانی کارەبای 24 کاتژمێر دەتوانن پێشوەختە بزانێت مانگانە چەند کارەبای پێویستە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بژمێری فەرمی خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵی خستە بەردەست هاوڵاتیان. ئەم بژمێرە تاکە بژمێری فەرمییە کە تییایدا ڕێنماییەکان و ژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی کارەبا تێیدا جێبەجێکراوە لە شێوازی لێکدانەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤای گوت، ژمارەیەکی زۆر هاوبەش بژمێری خەمڵاندنیان دانابوو، دەرەنجامەکانی ورد نەبوون، "ئەو بژمێرەی ئێمە دامانناوە بەشێوەیەکی زانستییە و ئامێر بە ئامێر ئەو کیلۆواتە دیاریدەکات کە بەکارتهێناوە"، هاوبەش تەنیا ئەو ماوەیە دەنووسێت کە ئامێرەکە بەکاردەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بژمێری خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ کۆمەڵێک سوودی هەیە بۆ هاووڵاتیان کە ئەمانەن:
1- زانینی ڕێژەی بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی ناو ماڵ کە لە بژمێرەکەدا تێکڕای ئاسایی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەر ئامێرێک ڕوونکراوەتەوە.
2- ئەم بژمێرە دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداربن لەوەی کام جۆری ئامێر زۆرترین بڕی کارەبا بەکاردەهێنێت، ئەمەش وادەکات هۆشیاری زیاتر بۆ هاوڵاتی درووست ببێت و بەرپرسیارانە کارەبا بەکاربهێنێت.
3- خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی مانگانەی کارەبا و زانینی بڕی ئەو پسوولەیەی پێشبینی دەکرێت بگەڕێتەوە لە کۆتایی مانگدا.
چۆن بەکاردەهێنرێت؟
1- سەردانی ماڵپەڕی پڕۆژەی ڕووناکی دەکەیت و دەڕۆیتە سەر بەشی بژمێر.
2- ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ - کیلۆوات بە کاتژمێر دیاری بکە.
3- ئەو ئامێرانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت خەمڵاندن بۆ ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ بکەیت.
4- ژمارەی ئامێرەکان، کاتژمێرەکانی کارکردن و بڕی توانای کارەبایی ئامێرەکە بنووسە کە بە یەکەی وات دەپێورێت. (دەتوانێت توانای کارەبایی هەر ئامێرێک بزانیت لەڕێگای خوێندنەوەی لەزگەی سەر ئامێرەکان کە تیاییدا ژمارەی وات نووسراوە لەکاتی خستەنسەری زۆرترین باری کار کردن لەسەر ئامێرەکە)، ئینجا ڕاستەوخۆ بژمێرەکە ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەموو ئامێرەکان دەخەمڵێنێت و کۆی گشتی لە مانگێکدا دەنووسێت.
بەستەری بژمێری خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکان ناو ماڵ:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






