
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ڕێگریکردووە لەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران و ترەمپیش دەڵێت، گەشبینە بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل سوورە لەسەر هێرشکردنەسەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکاش ڕێگری دەکات و دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن ئەنجام بدات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو بە نەتانیاهۆم وت گونجاو نییە لەم کاتەدا ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، چونکە زۆر لە ڕێککەوتن نزیکن. پێم وایە ئەوان دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن و ئەگەر بتوانین ڕێککەوتن بکەین، ژیانی زۆر کەس دەپارێزرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران ڕایگەیاندووە، ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەون رەنگە بیر لەوە بکەنەوە ڕێگە بە ئەمریکییەکان بدەن دامەزراوەکانیان بپشکنن وەک بەشێک لە پڕۆسەی چاودێریکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.
باکگراوند: واشنتن و تاران لە ماوەی ڕابردوودا پێنج خولی دانوستانیان لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ئەنجام داوە و پەیوەندییەکانیان لە دوای ساڵی 2018ـەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






