
عه‌تا محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی وەڵامی لاهوور شێخ جەنگی و دەڵێت: دوو پڕۆژەی گەشتیاریی لە تەنیشت یاریگەی نەورۆز جێبەجێ دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی فەخری یانەی نەورۆز، لەدوای بەڕێوەچوونی یاری یانەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشی تووندی کردە سەر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و گوتی: ناهێڵین هیچ کەسێک پڕۆژە لە دەورووبەری یاریگەی نەورۆز دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: عه‌تا محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، لە وەڵامی لاهوور شێخ جەنگیدا گوتی، "دوو پرۆژه‌ی گەشتیاریی له ته‌نیشت یاریگەی نه‌ورۆز ئاماده کراون، سه‌دا 70ی گه‌شتیارییه و سه‌دا 30 نیشته‌جێبوونە، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێن".
دەشڵێت، "له‌مه‌دوا هیچ فیرعه‌ونێک زاتی ئه‌وه ناکات سه‌رانه له وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌ربگرێت، تاوەکو بافڵ تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتی بێت و قوباد تاڵه‌بانی که‌سی یه‌که‌می ئیداره بێت له‌م سنووره، با که‌س له ژیانی خۆی نه‌ترسێت."
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، پڕۆژەکان جددین و مۆڵەت دراوە بەچەند وەبەرهێنەرێک دراوە تاوەکو لەسەر ئەو زەوییانە کۆڕنیشی دەروازە و شوێنێکی گەشتیاری و یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەسەر دروستبکرێت. لە نووسینگەی قوباد تاڵهبانییەوە بە وەبەرهێنەرەکانیان گوتراوە کە بڕۆن دەست بە کاری خۆتان بکەن و حیساب بۆ کەس نەکەن، بڕیارە لە 15 ڕۆژی داهاتوودا دەستبەکار بکەن، پڕۆژەکان ڕێک چواردەوری یاریگەی نەورۆز دەگرن و بەمەش ڕێگای چوونە ژوورە بۆ یاریگەکە نامێنیت.
باکگراوند: ڕۆژی 18-05-2025 لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی فەرخری یانەی نەورۆز گوتی، "کاک قوباد ئه‌م شاره‌ی تێکداوه، زه‌وییان نه‌هێشت له سلێمانی، چاویشتان ده‌ربێت نایه‌ڵم ته‌داخولی ئه‌م ناوچه‌یه بکەن، کێ خۆی به پیاو ده‌زانێت بابێت، هه‌ر بازرگانێک بیر له‌وه بکاته‌وه بێت لێره پرۆژه بکات، به‌بێ ئاگاداری ئێمه، خاوەنی ژیانی خۆی نییه."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کو‌لتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






