
گرافیکی ئاماژەیی بۆ تای خوێنبەربوون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی تووشبوویێکی نوێی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند، ئەوەی تووشبووە پیاوێکی ئاژەڵداری دەڤەری ڕاپەڕینە.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە و لە ڕێگەی ئاژەڵی تووشبوو بە گەنە بە چەند ڕێگایەک دەگوازرێتەوە، زۆربەی ئەوانەی تووشی دەبن بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتی ئاژەڵ هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، تووشبوویێکی دیکەی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیێنین، پیاوێکی تەمەن 29 ساڵەی ناحیەی بۆسکین لە قەزای ڕانیەی دەڤەری ڕاپەرینە و ئاژەڵدارە و لە ڕێگەی ئاژەڵی تووشبوو بۆی گواستراوەتەوە، ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکییە و تەندروستی جێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە: تەها محەممەد، وتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای وت، ئەو کەسەی تووشبووە ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری وەردەگرێت.
باکگراوند: لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا چوار تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە، تەنیا یەکێک لە تووشبووەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکە چاک بوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکراکردنی شوێنی قاچاغ بۆ دروستکردنی جۆرەکانی ددان لە هەولێر
- تەندروستی
- 13 کانوونی یەکەم
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ






