
شیرینی هاریبۆی منداڵان
ئاڤا نیوز
بەهۆی دۆزینەوەی ماددەی هوشبەر لەنێو جۆرێکی شیرینی منداڵان، کۆمپانیای ئەڵمانی بەرهەمهێنەری شیرینی هاریبۆی منداڵان بەرهەمەکەی لە بازاڕەکانی هۆڵەندا دەکشێنێتەوە.
وێنە گەروەکە: شیرینی هارێبۆ، بەتایبەت شێوە کۆکاکۆلاکەی کە بە هەپی کۆلا بەنێوبانگە، ماددەی هۆشبەری تێدا دۆزرایەوە، کۆمپانیای ئەڵمانی هاریبوو بەرهەمەکەی لە بازاڕەکانی هۆڵەندا کشاندەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئاشکرابوون و دۆزینەوەی ئەم ماددە هۆشبەرەیە لە شیرینی منداڵان دوای ئەوە هات کە منداڵێک خواردوویەتی و توشی گێژبوون و تاڕادەیەک نیمچە بێهۆشبوونێک ببوو، ئەویش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە دایک و باوکی منداڵەکە هاریبۆکەیان بردووە بۆ بنکەی پۆلیسی ناوچەکە و تاقیکردنەوەی کراوە دەرکەوتووە کە ماددەی هۆشبەری (حەشیش)ی تێدا بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی هۆڵەندا ڕایگەیاند: تائێستا نەزانراوە کە چۆن ماددەی هۆشبەر تێکەڵ بەو شیرینییەی منداڵان کراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەم کەیسە دەستیپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: پاتریک تاکس، جێگری بەبازاڕکردنی هاریبۆ ڕایگەیاند، چەند پاکەتێکی دیاریکراو لەو ماددەیە تێکەڵ بە شیرینی هاریبۆ کراوە، بەڵام ئێمە بەدواداچوونی زۆر ورد بۆ ئەم بابەتە دەکەین، چونکە تەندروستی بەکاربەرەکانمان، بەتایبەت تەندروستی منداڵانمان لە پێشینەی کارەکانمانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





