بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی ئەمریكی - كوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 1 حوزەیران
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ حەوتەمین خولی دەرچووانی زانكۆکە لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو، ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ناوخۆیی و عێراقی و نێودەوڵەتی ئامادەی بوون، هاوكات خانەوادە و كەسوكاری دەرچووانیش بەشداری ڕێوڕەسمەكە بوون.
وێنە گەورەکە: لە گەڕی ئەمساڵ، دەرچووانی هەر چوار كۆلێژی هونەر و زانستەكان، كارسازی، ئەندازیاریی و پەرستاری ئاهەنگیان گێڕا، كە بۆ جاری یەكەم قوتابیانی كۆلێژی پەرستاری زانكۆكە، وەك خولی یەكەمی دەرچووان بەشدار بوون و تێیدا 23 قوتابی بوونە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە پەرستاری. کە سەرجەمیان لەلایەن سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی ئەمریكی - كوردستان، بەخۆڕایی دەرفەتی خوێندنیان بۆ فەراهەم كرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا حەوت خولی دەرچووانی زانكۆكە تۆماركراوە، بەڵام شەشەمین ئاهەنگی دەرچووان سازکرا، بەو پێیەی ئاهەنگی دەرچووانی خولی ساڵی 2021، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا ساز نەكرا.
ژمارەكان وا دەڵێن: 68%ـی دەرچووانی ئەمساڵ، سكۆلەرشیپیان بۆ هاتووە. 12%ـی ئەو دەرچووانەی سكۆلەرشیپیان وەرگرتووە لە سكۆلەرشیپی نیمچەیی (ڕێژەیی) سوودمەند دەبن. 88%ـی ئەو دەرچووانەش فوول-سكۆلەرشیپ، واتە سكۆلەرشیپی تەواوەتیان بۆ هاتووە.
ئەمەش بزانە: خولی شەشەمی ئاهەنگی دەرچووان 93 دەرچووی زانكۆ لە چوار كۆلێژی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، كە 23 لە دەرچووان، خولی یەكەمی دەرچووانی كۆلێژی پەرستارین. 27%ـی دەرچووانی 2025، یارمەتی داراییان پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






