
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم
ئاڤا نیوز
بەشێک لە چالاکوانانی ئەنبار دەڵێن، پارتی دەسەڵاتداری پارێزگاکەیان کە مەبەستیان پارتەکەی حەلبووسییە، دەستی کردووە بە هەڵمەتێکی سزادانی سیاسی فەرمانبەران و هەر کەسێک ڕەخنە لە دەسەڵات بگرێت، بە دوورخستنەوەی بۆ شوێنە دوورەکان سزا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە لە پارێزگای ئەنبار پارتی تەقەدووم بەسەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، کۆنترۆڵی کاروباری ئیداری پارێزگاکەی کردووە، وەک چالاکوانانیش دەڵێن هەر کەسێک ڕەخنە لە دەسەڵاتی پارێزگاکە و خزمەتگوزارییەکان بگرێت، سزادەدرێت یان ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئامارێک کە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڕەخنەگرتن لە محەممەد حەلبووسی، لە ئەنبار 13 چالاکوان دەستگیر کراون و 43 فەرمانبەریش وەک سزادانێک لە شوێنەکانی خۆیان گواستراونەتەوە. بە هەمان هۆکار و لەسەر ڕەخنەگرتن لە حیزبی دەسەڵاتداری پارێزگاکە ئەمساڵیش 28 فەرمانبەر سزادراون و شوێنەکانیان گوازراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا زبان، چالاکوانی سیاسی بۆ ئاڤا دەڵێت، ئەوەی ئێستا لە ئەنبار ڕوودەدات پێشێلکردنی ئازادی بیروڕایە و سزادانی هەر کەسێکە کە دژی حیزبی دەسەڵاتدار بێت، ئەوەی جێگەی نیگەرانیشە حکومەتی عێراق لەئاست پێشێلکارییەکان بێدەنگە و موجامەلەی حیزبی دەسەڵاتدار دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: موهەنەد ڕاوی، توێژەری سیاسی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، حیزبی تەقەدوم دەسەڵاتی خۆی لە ئەنبار بۆ دوورخستنەوەی نەیارەکانی و بونیادنانی دیکتاتۆرییەتی نوێ بەکاردەهێنێت، ئەوەش بۆ ئاسایشی پارێزگایەکی خێڵەکی وەک ئەنبار مەترسیدارە، بۆیە داوا دەکەین سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەسەر ئەم بابەتە دەستوەردان بکەن.
قووڵتر: وەک چالاکوانان دەڵێن گرفتەکە لە ئەنبار تەنیا بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئەمنی و ئیداری نییە بۆ سزادانی چالاکوان و نەیارە سیاسییەکان، بەڵکو لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەورەترین هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیش ئاشکرا کراوە کە بریتی بوو لە دابەشکردنی 150 هەزار پارچە زەوی بەشێوەیەکی نایاسایی، ئەو کات لەسەر ئەم بابەتە چەندین فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی، باج و تۆماری خانووبەرەی ئەنبار دەستگیر کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد حەلبووسی یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە سیاسییەکانی سوننەیە، بۆ دوو خول بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا، ساڵانی 2018 و 2022، بەڵام بەڵام ساڵی 2023 لە خولی دووەمدا لەلایەن دادگای فیدراڵی بەتۆمەتی تەزویرکردن دوورخرایەوە.
حەلبووسی مانگی نۆی ساڵی 2024 لە لێدوانێکدا دژایەتی خۆی بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە بە چەکی پێشکەوتوو دەربڕی و قسەی نەشیاوی بەرامبەر بە پێشمەرگە کرد، ئەم هەڵوێستەشی کاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی سەرکردایەتی سیاسیی کورد و خەڵکی کوردستان لێ کەوتەوە و بەتووندی سەرکۆنەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






