
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە، بەردەوام دەبن لە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناو خاکی وڵاتەکەیان، هەر مەرجێکی دیکە بۆ پیتاندن لە دەرەوەی خاکی ئێران ڕەتدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا پێشنیازێکی نوێی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەش بە ئێران کردووە، بۆ ڕێگەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەیەکی دیاری کراو، بەڵام لە دەرەوەی خاکی وڵاتەکە، تارانیش ئەم مەرجە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "مۆڵەت لە هیچ و کەس و لایەنێک وەرناگرین بۆ درێژەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دەرەوەی خاکی ئێران".
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بەردەوامی پیتاندنی یۆرانیۆم لە چوارچێوەی خاکی ئێران هێڵی سوورە، پیتاندن بۆ وڵاتەکەمان دەستکەوتێکی زانستییە کە زانایانی ئێمە بە هەوڵ و زانیاری خۆیان بەدەستیان هێناوە، نەک بەرهەمێکی هاوردەکراو کە بە ئاسانی دەستبەرداری بن.
- گەلی ئێران بۆ گەیشتن بەم شانازییە نیشتمانییە قوربانییەکی گەورەی دا و زیاتر لە 20 ساڵە بەهۆی ئەم دەستکەوتە بەرگەی گەمارۆیە توندەکانی ئەمریکایان گرتووە، تەنیا بۆ مەبەستی وزە و ئاشتی بەکاریدەهێنین و دەتوانین هەموو لایەک دڵنیا بکەینەوە ئەم پیتاندنە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






