
دیمەنێک لە لافاوەکەی دهۆک کە زیانی بە چەند دووکانێک گەیاندووە، وێنە؛ ڕۆژهات لوقمان - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی پارێزگاری دهۆک ڕادەسپێرێت ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان بیکەن و ئامادەیی حکومەت بۆ هەموو هاوکارییەک دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و یەکێک لەو شوێنانە شاری دهۆکە، بەهۆی دروستبوونی لافاو دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و زیانێکی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکوەزیران بارزانی پەیوەندی بە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکەوە کردووە و ڕایسپاردووە "ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لە زووترین کاتدا بکرێت".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکارییەکی خێرا و پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە دهۆک و پارێزگاکانی دیکە دووپاتکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بەردەوام لەگەڵ پارێزگاری دهۆک لەسەر هێڵە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکە و پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری دهۆک لافاو زیانی بە چەند ناوچەیەک گەیاندووە، بەتایبەت کۆمەڵگەی دۆمیز و گەڕەکەکانی بەڕووشکێ و نەزارکێ. هەروەها بەیانی ئەمڕۆ لە تونێلی نەزارکێ لافاو دوو کەسی برد و تاوەکو ئێستا تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه