
کارۆل ناڤرۆتسکی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی پۆڵەندا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا، سەرۆکی هەڵبژێردراوی پۆڵەندا بە تۆمەتی لە ناوبردنی شوێنەوارەکانی سەردەمی سۆڤێت لە وڵاتەکەدا، ناوی لە لیستی داواکراوانی ڕووسیا هەیە.
وێنە گەورەکە: یەکێتیی سۆڤێت لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان لە نێوان ساڵانی 1944 و 1945، زیاتر لە 600 هەزار سەربازی لەدەستدا بۆ ڕزگارکردنی پۆڵەندا لە ئەڵمانیای نازی، پۆڵەندا لە دوای داڕمانی یەکێتیی سۆڤێت و کۆتایی هاتنی جەنگی سارد، یەکێتی سۆڤێتی بە "داگیرکەر"ـی وڵاتەکە ناساند و هەڵمەتێکی بۆ نەهێشتنی هێماکانی سەردەمی کۆمۆنیستەکان و شوێنەواری یەکێتییەکە ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی زانیاریی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا، کارۆل ناڤرۆتسکی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی پۆڵەندا وەک داواکراو لەلایەن ڕووسیا بە تۆمەتی تاوانکاری دژ بە سیمبوڵ و شوێنەوارەکانی یەکێتیی سۆڤێت ناوی هاتووە، بەپێی زانیارییە گشتیەکانی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا، ناڤرۆتسکی بەشدار بووە لە هەڵمەتی لە ناوبردنی شوێنەوارەکانی سەردەمی سۆڤێت لە وڵاتەکەدا و بە پێی یاسای تاوانەکانی ڕووسیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.
زانیاریی زیاتر: لە 2024 لەلایەن بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسای ڕووسیاوە تۆمەتی تاوانکاری دژ بە چەند بەرپرسێکی باڵای پۆڵەندا ئاراستەکراوە، لەنێویاندا ناڤرۆتسکی کە ئەوکات وەک بەڕێوەبەری پەیمانگەی یادی نیشتمانی پۆڵەندا کاری کردووە و بەشدار بووە لە ئەو هەڵمەتانەی پەیوەندییان بە لابردن و لەناوبردنی یادگارییەکانی یەکێتی سۆڤێتەوە هەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، تا کۆتایی ساڵی 2023 دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا لە کۆی 561 سیمبول و شوینەواری سۆڤیەت لە وڵاتەکەدا ،468ـیان لە ناوبردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەنجامی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی پۆڵەندا، کارۆل ناڤرۆتسکی بە بەدەستهێنانی 50.89%ـی دەنگەکان، بوو بە سەرۆکی پۆڵەندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





