
دوو کارمەندی کێلگەیەکی نەوت لەکاتی کارکردن. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجە ڕادەستی سۆمۆ بکات، جەختیش دەکاتەوە کە بەهۆی ڕادەستنەکردنی نەوتی کوردستان، خەزێنەی دەوڵەت زیانی بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەمواری یاسای بودجە و دیاریکردنی 16 دۆلار وەک خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان، بەڵام بەهۆی هەندێک داواکاری کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە کوردستان بۆ گەرەنتیکردنی شایستە داراییەکانیان، تائێستا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بێت و ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت، ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکات تا هەناردەی دەرەوە بکرێت و داهاتی خەزێنەی گشتی پێ بەرزبکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، وەزارەتی نەوت دەڵێت، هەرچەندە بە بەردەوامی شاند و نوسراوی فەرمیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار نیازپاکی خۆی نیشانداوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکەی، بەڵام بەهۆی خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لەلایەن عێراقەوە، تا ئێستا نەوتی کوردستان هەناردە نەکراوەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان هیچ کاریگەرییەکی بۆسەر داهات نییە لە عێراق، چونکە عێراق بە نەوتی بەسرە قەرەبووی ئەو بڕەیە دەکاتەوە کە لە نەوتی کوردستانەوە وەستاوە، پارەکەشی دەچێتەوە نێو خەزێنەی دەوڵەت، بەم پێیەش زیانەکەی تەنیا بۆ هەرێمی کوردستانە نەک عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






