
شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین و تەزرە هەولێری گرتووەتەوە، سەرچاوە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی هەولێر و ئامادەکارییەکان دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا، پارێزگاریش ڕادەسپێرێت ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان بیکەن.
وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر 1:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانێكی بهخوڕ و تهزرهی زۆر شاری هەولێر و دەوروبەری گرتووەتەوە، بۆیە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە. چاوەڕوان دەکرێت نالەباری کەشوهەوا تاوەکو کاتژمێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کردووە و بەدواداچوونى بۆ ڕەوشەکە و ئامادەکارییەکان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران فەرمانى کردووە ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان بکرێت و ئامادەیی حکومەتی بۆ هەر هاوکارییەکی خێرا و پێویست دووپاتکردووەتەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: پارێزگاری هەولێر سەرۆکوەزیرانی دڵنیاکردووەتەوە لەوەی ئامادەکاری تەواو کراوە و سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئامادەباشیدان.
تیشکى خستووەتە سەر ئەو پلان و بەرنامە و پڕۆژانەش کە لە ڕابردوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و هۆکارەکانى جێبەجێکراون، بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیی دروستبوونی لافاو کەمبووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه