پشتیوان سادق: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە
- هەواڵ
- 6 حوزەیران

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای جەژن هەوڵەکان چڕتر دەکرێنەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە و ئەو غەدرەی لەسەر کوردستان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوایین کۆبوونەوەییدا کە ڕۆژی چوارشەممە 4/6/2025 بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە دوو ئاراستە کار لەسەر پرسی مووچە بکرێت، یەکەمیان؛ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دەستووری، دووەمیان؛ کارکردن بە ڕێگەی دیپلۆماسی لە ناوخۆ و دەرەوە و ڕوونکردنەوە بدرێتە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و پشتگیری بەدەست بهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای میدیای ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جددی کار لەسەر کێشەی مووچە مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە دوای جەژن بە کردەوە هەنگاو دەنێین بۆ لابردنی ئەو سزایە لەسەر خەڵکی کوردستان.
- لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد: بۆ چارەسەرکردنی ئەو کیشەیە لەگەل بەغدا هەوڵی جددی دەدرێت و لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی دونیا لە پەیوەندی دەبین.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندی دەستووری و یاسایی جێبەجێکردووە و ئەوەی لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت گەدرێکی گەورەیە و بڕیارێکی نایاسایی و نادەستوورییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
55 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






