
کۆنفرانسی مافی مرۆڤ لە جنێف لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕینی مووچەی مانگانەیانەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لە دۆخێکی ناهەمواردان، دەزگای خێرخوازی بارزانی لەوباریەوە بەیاننامەیەک ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و لە کۆنفرانسی مافی مرۆڤ دەخوێندرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاری نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە کۆتا کۆبوونەوەی بڕیاریدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کیشەیە، ئەم پرسە لەسەر ئاستی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی، لەسەر نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، ئەمڕۆ بەیاننامەیەکمان ئاڕاستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بۆ ئەوەی هاوکار و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بکەن.
- ئەو بەیاننامەیە لەلایەن نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنفرانسی مافی مرۆڤ لە جنێف دەخوێندرێتەوە، چونکە برسی کردنی خەڵک پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە و کیشەی دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ساڵی 2016وە ئەندامی (ECOSOC) ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری نەتەوە یەکگرتووەکانە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات