دوو کارمەندی بەرگریی شارستانی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرێک کە لە کەمپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ کەوتبووەوە
ئاڤا نیوز
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ئاگر لە سێ کابینەی مانەوەی ئاوارەکانی کەمپێکی زاخۆ کەوتەوە، تەنیا کەل و پەلەکان سووتاون، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ دەڵێت، "زیانی گیانی نەبووە."
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 04:13 خولەک، ئاگر لە کەمپی دەرکار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ کابینەی مانەوە سووتان کە وەک کۆگایەکی، خێزانەکانی دانیشتووی ئەو کەمپە بەکار هاتوون.
لێدوانی فەرمی: جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ بە ئاڤای گوت، ئاگرەکە نیو کاتژمێر بەردەوامی هەبووە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و دانیشتووانی کەمپەکە سەلامەتن، بەهۆی درەنگ ئاگادارکردنەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی، ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ دوو کابینەی دیکە، بەڵام هەمووی کۆنترۆل کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپی دەرکار ساڵی 2014 دروستکراوە، زیاتر لە هەزار کابینە و چادر لەخۆ دەگرێت، 150 بۆ 200 خێزانی ئاوارە تێیدا دەحەوێنەوە.
باکگراوند: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چوار کەمپی ئاوارەکان هەن کە بریتین لە دەرکار، چەمشکۆ، بێرسڤ1 و بێرسڤ2، زۆربەی نیشتەجێبووەکانی ئەو کەمپانە لە بنەڕەتدا خەڵکی شنگالن، بەڵام هەندێکی دیکەی تێدایە کە خەڵکی نەینەوا یان ڕۆژئاوای کوردستانن.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






