
یەکێک لە سایلۆکانی گەنم لە هەرێمی کوردستان کە حەفارەیەک و بڕێکی زۆر گەنمی تێدایە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ڕایدەگەیێنێت، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەر چوار سایلۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک ئامادەکراوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق 400 هەزار تۆن وەکو پشکی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بڕەکەی بەسەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دابەشکراوە، بۆ پارێزگای دهۆک 117 هەزار و 911 تۆن دانراوە. هەر چوار سایلۆی سنووری پارێزگاکە گەنم لە جووتیاران وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە 10-6-2025 پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە دهۆک دەستپێدەکات، هاوکات چوار سایلۆ لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستنیشانکراوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، دابەشبووە بەسەر سایلۆکانی زاخۆ و سێمێل و شێخان و بەردەڕەش.
- ئەو بڕەی بۆ پارێزگای دهۆک دانراوە زۆر کەمە، چونکە بەغدا بڕیاری داوە تەنیا گەنمی ئاوی وەربگرێت، واتە ئەوەی بە مەڕەشە ئاودراوە، ئەوەی بە ئاوی باران پێگەیشتووە وەرناگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سایلۆی سلێمانی جووتیارانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات و لە سبەینێوە دەتوانن گەنمەکانیان ببەنە سایلۆکان.
ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی ئەو 400 هەزار تۆنەی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دانراوە، بۆ پارێزگای سلێمانی 145 هەزار و 567 تۆن و هەڵەبجە 13 هەزار و 923 تۆن لەشەش سایلۆ وەردەگیرێت، لە پارێزگای هەولێریش 12-6-2025 پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات، ئەو بڕەی بۆ پارێزگای هەولێر دیاریکراوە بریتی یە لە 122 هەزار و 600 تۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لە پارێزگاکانی عێراق گەنمی چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی و دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی لە جووتیاران وەردەگیرێت، حکومەت کار لەسەر ئەوە دەکات ئەو بڕیارە جووتیارانی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




