پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەبرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
- بزنس
- 10 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بەبێ بوونی هیچ پاساوێکی یاسای مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە تەوەر و باسەکان ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
وێنە گەورەكە: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی تەواوی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوە لێ کەوتووەتەوە، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بڕیارەکە بە پێشیلی دەستوور و بانگەشەی هەڵبژاردن نەو دەبەن.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ لە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە دۆخی عێراق و پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت. دکتۆر محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی کورتەیەک لەسەر بارودۆخی عێراق و یونامی پێشکەش دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیارێکی سیاسی و بەبێ بوونی هیچ پاساوێکی یاسایی ناردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیشانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕاگیراوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی سەرشانی بەجێگەیاندووە، لە ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ و ناردنی میزان موڕاجەعە و لیستی مووچە بە بێ هیچ کێشییەک و کەموکورتییەک، ئەمەش بۆ ئەوەبوو کە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران دابەشبکرایە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی دابەشکرد و بڕیاری لەسەر ناردنی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یونامی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، 10-06-2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق سازدەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت



