
دیمەنی وەستانی بارهەڵگرەکانی گەنم لەبەردەم سایلۆی نەینەوا
ئاڤا نیوز
هێشتا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی بەشێکی زۆری ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای نەینەوا وەرنەگیراوە، چاوەڕێی ڕەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵی دەکرێت، سەدان جووتیار لەو ڕاگرتنە زەرەرمەندن.
وێنە گەورەکە: هۆبە کشتوکاڵییەکانی بەشێکی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری نەینەوا، گرێبەستە کشتوکاڵییەکانیان لەسەر پارێزگای هەولێر و دهۆک کردووە، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق مەرجە ئەو گرێبەستانە نوێکرابنەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە خۆیان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کیکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤای گوت، "سەدان جووتیار بەهۆی ئەم بڕیارەوە لە ناوچە کوردستانییەکان زەرەرمەند دەبن، چونکە تاوەکو ئێستا دەرگای سایلۆکان بەڕووی گەنمەوە واڵا نەکراون، ئەو ناوچانە خراونەتە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی."
لەلایەکی دیکەوە: ڕزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور بە ئاڤای ڕاگەیاند، "پارێزگاری نەینەوا بەفەرمی داوای لە سوودانی کردووە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بخرێنە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی و دەرگای سایلۆکان بکرێنەوە، هەموو ڕێکارە کارگێڕییەکان تەواوکراون تاوەکو ئێستا بەغدا ڕەزامەندی نەداوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگێکە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە، بۆ ئەم ساڵ پێنج ملیۆن و 100 هەزار دۆنم زەوی لە سەرانسەری عێراق لەنێو پلانی کشتوکاڵی تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆڕی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت