چەند هۆشدارییەکی تووند لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی
- عێراق
- 12 حوزەیران

دیمەنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، ئاژاوەی مەدەنی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاکەوتن بە هاووڵاتیانی لە عێراق. بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق مەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە، لەوانە تووندوتیژی و ڕفاندن. گرووپە تیرۆریستی و یاخیبووەکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاووڵاتیانی مەدەنی. میلیشیا دژە ئەمریکییەکان هەڕەشە لە هاووڵاتیانی ئەمریکی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
لە هەمان کاتدا: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێرشەکان بە بەکارهێنانی بۆمبی چێندراوی دەستکرد، تەقەی ناڕاستەوخۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە چەندین ناوچەدا ڕوودەدەن بە شارە گەورەکانیشەوە. وەزارەتی دەرەوە داوا لە کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا لە عێراق دەکات کە لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنیی توونددا بژین و کار بکەن بەهۆی هەڕەشە مەترسیدارەکانەوە.
هۆشدارییەکان: مەترسیی تووندوتیژیی تیرۆریستی هەیە، لەوانە هێرشی تیرۆریستی و چالاکیی دیکە لە عێراق. گەشت مەکەن بۆ نزیک گرووپە چەکدارەکان یان سنوورەکان بەهۆی بەردەوامیی هەڕەشەی هێرش لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، ململانێی چەکداری، بۆردومانی ئاسمانی و ئاژاوەی مەدەنی.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر بڕیارت دا گەشت بۆ عێراق بکەیت ڕەچاوی ئەمانە بکە:
٠ پلانێکی ئاسایشی کەسی دابنێ بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنکار یان دامەزراوەی میواندار، یان ڕاوێژکردن بە ڕێکخراوێکی ئاسایشی پیشەگەر.
٠ وەسیەتنامەیەک بنووسە و سوودمەندی گونجاو بۆ بیمە یان بریکارنامە دیاری بکە.
٠ نموونەی DNAـی خۆت لای پزیشکەکەت دابنێ لە ئەگەری ئەوەی خێزانەکەت پێویستی پێیبێت بۆ مەبەستی ناسینەوە.
٠ پلانی فریاگوزاری بۆ بارودۆخە نائاساییەکان ئامادە بکە. سەیری لیستی پێداویستییەکانی گەشتیاران بکە.
٠ زۆر بە تووندی ئامۆژگاریت دەکەین کە پێش گەشتکردن بیمە بکرێیت. لەگەڵ کۆمپانیای بیمەی گەشتەکەتدا دڵنیابەرەوە سەبارەت بە یارمەتیی گواستنەوە، بیمەی پزیشکی و داپۆشینی هەڵوەشاندنەوەی گەشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






