کەنەدا و تورکیا داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دەکەن
- هەواڵ
- 14 حوزەیران

هاووڵاتییەکی کەنەدا لە کاتی گەشتدا
ئاڤا نیوز
بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویشیاندا عێراق دەکات کە ناوچەکە بەجێبهێڵن، تورکیاش هۆشداری بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات لەعێراق ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران و چەندین دامەزراوەی گرنگی ئەتۆمی و ناوەندی سەربازی بە ئامانج گرت، ئەم یەکەمجار بوو ئیسرائیل بەو وردییە ئەو ناوەندانە بە ئامانج بگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی Globe and Mail ـی کەنەدی بڵاویکردەوە: وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات، پشکنینی پێویست بۆ بەڵگەنامەی گەشتەکانیان بکەن و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵن .
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە نیشتەجێی عێراقن یان بەنیازن گەشتی ئەو وڵاتە بکەن، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





