خانەی دادی سنە: هەر جۆرە دڵخۆشی دەربڕینێك بە جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوانە
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

دیمەنی خۆشی دەربڕینی خەڵکی ئێران بەبۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل. وینە؛ AFP
ئاڤا نیوز
خانەی دادی پارێزگای سنە خەڵكی ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، هەر جۆرە دەربڕینێكی دڵخۆشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و ئێران، بە تاوان ئەژمار دەكرێت و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر كەسانی سەرپێچیكار دەگیرێتە بەر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كە بایەخ بە پرسی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بڵاوكراوەیەكی خانەی دادی پارێزگای سنەی دەستكەوتووە، كە تێیدا خەڵكی بە كورتەنامە ئاگادار كراونەتەوە بەوەی كە، هەر جۆرە دڵخۆشی دەربڕینێك یاخود هاندان بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش پەیوەست بەو جەنگەی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرساوە، بە تاوان دادەنرێت و سەرپێچیكار تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێت، داواش لە هاووڵاتیان دەكات هەر جۆرە پۆستێكی لەمجۆرەیان بڵاوكردبێتەوە، بەزووترین كات بیسڕنەوە.
بە تەنیشت بەم بابەتە: میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندووە، پێنج هاووڵاتیی دانیشتووی یەزد بەهۆی "تێکدانی بیروڕای گشتی و هەوڵی وێنەگرتنەوە لەو شوێنانەی تەلبەند کراون" دەستگیر كراون.
لەلایەكی دیكەوە: دامەزراوەی ئیتلاعاتی سەر بە سوپای پاسداران هۆشداری دەدات لەوەی، "هەرچەشنە کردەوەیەکی کولتووری، میدیایی، پڕوپاگەندەیی و یارمەتی، بەئامانجی پشتیوانیكردن یاخود بەهێزكردنی ئیسرائیل بێت، تاوانەی نیشتمانییە و تووندترین سزای بەدواویە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک گۆڕی نەناسراو لە نزیک بەنداوی دووکان دەردەکەون
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک گۆڕی نەناسراو لە نزیک بەنداوی دووکان دەردەکەون
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت






