زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، زانیاریی نوێ لەبارەی پلانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئیسرائیل چەند مانگێک لەمەوبەر سەدان «درۆن»ـی بۆمبڕێژکراوی بە قاچاخ بردووەتە ناو ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەندین شاری جیاجیای ئێران کە تارانی پایتەختیشی گرتەوە، لەو هێرشانەدا سەرکردەی دیار و زانایانی ئەتۆمی و وێستگە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج، تارانیش دوای چەند کاتژمێرێک بە سەدان مووشەک قوڵایی تەلئەبیبی کردە ئامانج و پێکدادان لەنێوان هەردوولاش بەردەوامە.
بینراو و بیستراو: چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ»ـی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل چەندین مانگی لە بەقاچاخبردنی پارچەی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چوار پەروانەیی (کوادکۆپتەر)ـدا بەسەربردووە، کە بۆ ئەنجامدانی هێرشە نوێیەکانی بۆ سەر ئێران بە تەقەمەنی ئامادەکرابوون.
شێوازی جێبەجێکردن: سەرچاوەکان وتوویانە کە پارچە قاچاخەکان لە ڕێگەی جانتا، بارهەڵگر و کۆنتەینەری گواستنەوەوە گەیەنراونەتە خاکی ئێران، سەرەڕای بەقاچاخبردنی ئەو تەقەمەنیانەی کە دەکرێت لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بهاوێژرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕۆژنامەکە، تیمە بچووکەکان کەرەستەکانیان لە نزیک بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی و شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی ئێران پێکەوەبەستووە بۆ تێکشکاندنیان، ئەمەش "تا ئێستا توانای ئێرانی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل سنووردار کردووە".
بابەتە ستراتیژییەکان: "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو تەکنیکانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیلدا بەکارهاتوون، تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی ئەوانەن کە ئۆکراینا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بۆ هێرشکردنە سەر دەیان فڕۆکەی جەنگی لە ڕووسیا بەکاریهێناون.
هەردوو ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل و ئۆکراینا ڕەنگدانەوەی توانای سەربازیی تەکنیکیی نوێن کە پشت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەم تێچوو دەبەستن، بۆ تێپەڕاندنی سیستەمە پێشکەوتووەکانی بەرگریی ئاسمانی و تێکشکاندنی ئامانجە بەنرخەکان بە شێوازێک کە ڕاگرتنیان قورسە.
چی ڕوویدا: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، لانیکەم 20 فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێران کوژراون، لە نێویاندا سوپاسالار، فەرماندەی «سوپای پاسداران» و فەرماندەی یەکەی مووشەکی، ئەمەش پێش ئەوەی ئێران لە ئێوارەی شەممە و بەیانیی یەکشەممە وەڵام بداتەوە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە ئەوەشیان وتووە کە ئیسرائیل چەندین ساڵە دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئۆپەراسیۆنی ئێستای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و شوێنی کۆگاکردنی مووشەکە ئامادەکراوەکانی ئێران بۆ هەڵدان، بەڵام بەهۆی فراوانیی ڕووبەری ئێران و دووریی لە ئیسرائیلەوە، پێویستی بەوە بووە لە دۆخێکدا بێت کە توانای هێرشکردنە سەریانی هەبێت.
كێ بەشدارە: بەپێی ڕۆژنامەکە، «مۆساد» فڕۆکە چوار پەروانەییەکانی لە ڕێگەی کەناڵە بازرگانییەکانەوە بە بەکارهێنانی هاوبەشی بازرگانی گواستووەتەوە، کە زۆرجار ئەو هاوبەشانە ئاگاداری ڕۆڵی خۆیان نەبوون لەم کارەدا. سیخوڕەکان لەسەر زەوی تەقەمەنییەکانیان کۆکردووەتەوە و بەسەر تیمەکاندا دابەشیان کردووە. ئیسرائیل لە وڵاتانی سێیەمدا ڕاهێنانی بە سەرۆکی تیمەکان کردووە و ئەوانیش بە نۆرەی خۆیان ڕاهێنانیان بە ئەندامی تیمەکانیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟