ژمارەیەک "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی" داوا دەکەن مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەبێ مەرج دابەش بکرێت
- بزنس
- 18 حوزەیران

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی" داوای پابەندبوونی دەستبەجێی حکومەتی فیدراڵی بە بەڵێنە داراییەکانی بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچەی مانگانە بەبێ مەرج دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: حەوت ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی، لە میانی خولی 59ـەمی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە جنێڤ بەڕێوەچوو، ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی پێشێلکارییە ئابوورییەکان بەرامبەر فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکە، ڕێکخراوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سەدان هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی، لەوانە مامۆستایان، پزیشکان، و فەرمانبەرانی شارستانی، چەندین ساڵە بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەدەست دواکەوتن یان بڕینی مووچەوە دەناڵێنن، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر بژێوی ژیان، کەرامەت و مافە بنەڕەتییەکانیان.
لێدوانی فەرمی: بەشدار حەسەن، سەرۆكی ئینستیۆتی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری عەرەبی - ئەوروپی، بە فەرمی بانگهێشت كرابووین بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسەكە.
گوتیشی، لەگەڵ پێنج ڕێكخراوی دیكەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە گفتوگۆیان كرد و ئەوانیش هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە ڕاگەیێنراوێك لەدژی حكومەتی عێراق بڵاو بكەینەوە سەبارەت بەو پێشێلكارییەی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دەكرێت.
ڕاگەیێنراوەکە لەژێر ناونیشانی "تێچووە مرۆییەکان لە ململانێ داراییەکان: پێشێلکردنی مافە ئابووری و مرۆییەکانی کارمەندانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق"ـە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێکخراوە دیارانەی ڕاگەیێنراوەکەیان واژۆ کردووە بریتین لە:
• ناوەندی عەرەبی - ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی (AECHRIL)
• پەیمانگای نێودەوڵەتیی یاسا (IRI)
• تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ زانیارییەکانی مافی مرۆڤ – جنێڤ
• کۆمەڵەی پارێزەران و ڕاوێژکارانی نێودەوڵەتی – لەندەن
• ڕوانگەی نێودەوڵەتی بۆ بە بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ
• ئەنجوومەنی نەرویجی بۆ لێبووردەیی و ئاشتی
• کەمپەینی دادپەروەریی نێودەوڵەتی
لە هەمان کاتدا: ڕاگەیێنراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بێبەشکردنی فەرمانبەران لە مووچەکانیان، پێشێلکارییەکی زەقی مافی کارکردن و ژیانێکی شایستەیە، بەتایبەتیش پەیماننامەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان.
گرنگترین داواکارییەکان:
1. پابەندبوونی دەستبەجێی حکومەتی فیدراڵی بە بەڵێنە داراییەکانی بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشکردنی مووچەی مانگانە بەبێ مەرج.
2. بانگەوازکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپاشەوە، بۆ دروستکردنی فشاری دیپلۆماسی و میدیایی لەسەر بەغدا، بۆ مسۆگەرکردنی یەکسانی لە مافەکاندا لەنێوان هەموو عێراقییەکان.
3. ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەلایەن بڕیاردەرە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە لێکەوتە مرۆییەکانی ڕاگرتنی مووچە.
4. فراوانکردنی کاری بەڵگەنامەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەلایەن میدیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە قەیرانەکە تەنیا ململانێیەکی تەکنیکی یان دارایی نییە، بەڵکو کارەساتێکی مرۆیی بێدەنگە کە هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدە لەسەر کاندید کردنی مالیکی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا زیاتر لە 190 ملیار دینار پارەی ساڵی ڕابردووی جووتیارانی خەرج نەکردووە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 27 کانوونی دووەم
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا






