
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی سۆرۆکای سەربازی، نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت باجی هێرشەکە دەدەن.
وێنە گەورەکە: بەیانیی ئەمڕۆ، ئێران بە 25 مووشەک هێرشێکی دیکەی ئاسمانیی کردە سەر ئیسرائیل و "نەخۆشخانەیەکی بریندارانی سەربازانی شەڕی غەززەی کردە ئامانج."
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ''ئێران، ئەم بەیانییە مووشەکی ئاستەی نەخۆشخانەی سۆرۆکا کرد لە بیئرشیبا، لە ناوچەیەکی مەدەنیی سەنتەری ئیسرائیل. ئێران باجێکی زۆر قورس دەدات.''
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ئیسرائیل دەڵێ، سوپا بڵاوکردنەوەی زانیاریی لەبارەی زیانەکانی هێرشەکانی ئێران سنووردارکردووە. میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، ئەو دامەزراوەیەی لە هێرشەکەی ئێراندا کراوەتە ئامانج، هەزاران سەربازی ئیسرائیلیی تێدابووە.
باکگراوند: ئەمڕۆ، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێ دەنێتە ڕۆژی حەوتەمییەوە، هەردوو وڵات دەیان پێگەی ستراتیژیی سەربازی و بنکە ئەتۆمییەکانی یەکتریان بۆردوومان کردووە و، هیچ ئاماژەیەک بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری ئەم شەڕە نییە، بەپێچەوانەوە تادێت سەختتر دەبێت و مەترسی هەیە ئەمریکاش لەپێناو یارمەتیدانی ئیسرائیل، ببێتە جەمسەرێکی دیکەی جەنگەکە.
هەڕەشەکردن بەردەوامە: سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، رایگەیاند بەڵێن دەدەن ئیسرائیل لە دەستپێکردنی ئەو هێرشانە پەشیمان بکەنەوە، "ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات. ئێمە، بەردەوام دەبین لە هێرشکردن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






