
گۆرانکاریی نرخی نەوت
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی نەوت دەگەڕێنێتەوە شەش مانگ پێش ئێستا و بەهۆی هەڕەشەكانی سەر گەرووی هورمز، پێشبینی دەكرێت زیاتر بەرز بێتەوە.
وێنە گەورەكە: بەر لە دەستپێكی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی نەوت بە ئاستێكی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی جەنگەكە، نرخەكەی 10% بەرزبووەتەوە و پسپۆڕانی ئابووری بەدووری نازانن نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە سەرووی 80 دۆلار و لەئەگەری هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی وزە و سووتەمەنیی یەكتر، نرخەكە دەگاتە سەرووی 100 دۆلایش.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی حوزەیران، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بە 78.74 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، بەپێی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی دەریاییش؛ هەڕەشە سەربازییەكانی سەر گەرووی هورمز وایكردووە كرێی تێچووی گواستنەوەی نەوت، بەرزتر بێتەوە، ئەمەش گواستنەوەی نەوتی سەخت كردووە.
هۆكارە زانراوەكان: بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوەی كەشتییەكانی گەرووی هورمز بە ڕێژەی 60% بەهۆی جەنگەوە، هۆكاری سەرەكی گرانبوونی نرخی نەوتە لە بازاڕە جیهانییەكان، جگە لە هەڕەشەی بەردەوامی ئێران بە داخستنی گەرووەكە.
مەترسی پێشبینیكراو: لەئەگەری بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرانەی كە بە گەرووی هورمز ڕەت دەبن، نرخی نەوت ئێجگار بەرز دەبێتەوە، بەتایبەت كە ڕۆژانە 18 بۆ 19 ملیۆن بەرمیل نەوت پێیدا تێپەڕ دەبن، ئەو بڕەش دەكاتە 20%ـی هاتووچۆی ڕۆژانەی نەوتی هەموو جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران خۆیشی بۆ هەناردەكردنی نەوتەكەی، پشت بە گەرووی هورمز دەبەستێت، بەجۆرێك 96%ـی هەناردەی نەوتی ئێران لەڕێگەی دەریاوەیە، بۆیە هەڕەشەكانی تاران بۆ داخستنی هورمز، گریمانەیەكی دوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە 22 ملیار دۆلاری بۆ سیستمی بەرگری خەرج کردووە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ترەمپ تواناکانی ئەمریکا بۆ لێدان لە ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل چەندین شوێنی تاران بەچڕی بۆردوومان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران