ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی: ئیسرائیل خۆی پاسەوانی فڕۆکەکەی عەباس عێراقچی کردووە کاتێک سەردانی جنێڤی کردووە
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

کۆبوونەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی، ئیسرائیل خۆی پاسەوانی فڕۆکەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی کردووە، کاتێک ڕۆژی هەینی چووەتە جنێڤ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی جنێڤی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە پەیامنێری ZDFـی ئەڵمانییان وتوە، وڵاتانی ئەوروپی داوایان لە ئیسرائیل کردووە کە ڕێگە بدات بە فڕۆکەکەی عەباس عێراقچی و نەیخاتە خوارەوە، ئیسرائیلیش ڕێگەی پێداوە، بەڵێنیشی داوە هەتا دەگەڕێتەوە هیچی لێنەکات و پاسەوانی بکات.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەم داوایەی ئەوروپا لە ئیسرائیل، ئەوە دەگەیێنێت کە هێشتا ئاسمانی ئێران بەتەواوەتی بەدەست ئیسرائیلەوەیە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای سەردانەکەی بۆ جنێڤ، عەباس عێراقچی ڕاستەوخۆ چوو بۆ تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستەنبووڵ.
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ یەکێک یەکێک لە کەناڵەکانی ئەمریکا، عەباس عێراقچی ڕایگەیاندووە، هیچ بڕوامان بە ئەمریکییەکان نەماوە، ترەمپ لەولاوە ئێمەی سەرقاڵ کردبوو بە دانوستاندنەکانەوە، کەچی لەملاوە لەگەڵ ئیسرائیل خەریکی پلانداڕشتن بوون بۆ سەر ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





