گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەریەکە لە قەتەر، عێراق، ئیمارات، کوەیت و بەحرەین بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئاسمانی وڵاتەکانیان داخست و گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو ئێران هێرشی تۆڵەکردنەوەی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو دەستپێکرد، سەرەتا بە 10 مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەی عودەیدە لە قەتەر. دەگوترێت هێرش کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، لە ئاسمانی چەند وڵاتێکیش بەهۆی بینینی درۆن زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ درا.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: هەریەکە لە حکومەتەکانی "قەتەر، عێراق، ئیمارات، کوەیت و بەحرەین" ڕایانگەیاند، بەهۆی مەترسیی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ کاتێکی نادیار داخستووە. قەتەر و ئیمارات پێش دەستپێکردنی هێرشەکە ئاسمانیان داخست، وڵاتانی دیکەش دوای هێرشکردنە سەر قەتەر.
هەرچەندە لە سعوودیەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دراوە و سووریاش لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی چالاک کراوە. حکومەتی سووریا لە 13ی مانگەوە لە سەرەتای هێرشەکان گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرتووە. عێراقیش لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرتبوو جگە لە فڕۆکەخانەی بەسراە، ئەمشەو لەو فڕۆکەخانەیەش گەشتە ئاسمانییەکان داخران.
چی ڕووی دا: میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن، ئێران شەش مووشەکی ئاراستەی قەتەر کردووە، سێ لە مووشەکەکان تێکشکێنراون و سێ مووشەکیش کەوتوونەتە خوارەوە. قەتەریش دەڵێت، بەرپەرچی مووشەکەکانیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. میدیاکان پشتڕاستیان کردووەتەوە یەکێک لە مووشەکەکان ئامانجەکەی پێکاوە، یەکێک لە مووشەکەکانیش کەوتووەتە سەر زەوی، بەڵام نەتەقیوەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هاوکات، میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە؛ پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشێکی دیکەی مووشەکی بکاتە سەر وڵاتانی عێراق و بەحرەین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





