گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
- هەواڵ
- 23 حوزەیران

بنکەی سەربازی ئاسمانی عودەیدە لە وڵاتی قەتەر - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
عودەیدە، ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا ئەمشەو هێرشی کردە سەر، گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە، بنکەکە لە قەتەرە و بە دووری 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای دەوحەی پایتەخت و بەردەوام نزیکەی 10 هەزار سەربازی ئەمریکی تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو هێرشی تۆڵەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا بە ناوی (مژدەی سەرکەوتن) بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەستیپێکرد و ژمارەیەک مووشەکی بالیستی ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئەمریکای کرد لە قەتەر کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکەی سەربازیی عودەیدە ساڵی 1996 بە تێچووی یەک ملیار دۆلار لە سەر خەرجی وڵاتی قەتەر دامەزرێنراوە. لە ساڵی 2023 تا ساڵی 2025 بە بڕی هەشت ملیار دۆلار فراوان کراوە.
٠ بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم بنکەیە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئاسمانیی ئەمریکایە لە دەرەوەی ئەمریکا و لە دوای ساڵی 2001 ئەمریکا بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەم بنکەیە بەکار دەهێنێت، پێشتریش بەشێوەی نهێنی بەکارهێنراوە.
. ئەمریکا 100 فڕۆکەی جەنگی، سەدان فڕۆکەی بێفڕوکەوان، ژمارەیەک یەکەی سەربازی، کەتیبەی تانک و ژمارەیەکی زۆر چەکی پێشکەوتووی لەو بنکە سەربازییە جێگیر کردووە.
. بنکەکە لەنێوان 500 بۆ 600 باڵەخانەی لەخۆگرتووە، وەک ناوەندی فەرماندەیی پێشکەوتوو، کۆگای چەک و سووتەمەنی و وەرشەی چاککردنەوەی چەک و فڕۆکەیە.
. ژمارەی سەربازانی ئەم بنکەیە 10 هەزار سەرباز دەبێت و بەپێی بارودۆخی ناوچەکە ژمارەی سەربازانی ئەم بنکەیە زیاد و کەم دەکات.
. شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکە پێنج کیلۆمەتر درێژە، فڕۆکەی زەبەلاحی B52 دەتوانێت لەم بنکە سەربازییەوە بفڕێت و ئەرکی سەربازی جێبەجێ بکات.
٠ ئەمشەو پێش ئەوەی هێرشی بکرێتە سەر لەلایەن ئێران، ئەمریکا بنکەکەی چۆڵ کردووە بۆ ئەوەی زیانی پێنەگات، سەرجەم سەربازەکانیش چووبوونە پەناگەکان، بۆیە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئێران 14 مووشەکی ئاراستەی بنکە سەربازییەکە کردووە، 13 مووشەکیان خستوونەتە خوارەوە، مووشەکێکیش بەرەو چۆڵەوانی چووە، وازیان لێ هێناوە و نەیان خستووەتە خوارەوە. ترەمپ سوپاسی ئێرانی کرد کە پێش هێرشەکە ئاگاداری کردوونەتەوە.
باکگراوند: جەنگی ئیسرائیل و ئێران 11 ڕۆژە هەڵگیرساوە، دوای هێرشەکەی 22ی ئەمانگەی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و وەڵامی ئەمڕۆی ئێران، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناجیگیرە و مەترسی هەیە جەنگەکە زیاتر فراوان بێت و ببێتە جەنگێکی هەرێمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژێرخانی گەشتیاریی پەلەیەتی کوردستان بۆ ملیۆنان گەشتیار واڵا بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت






