
تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
دوای هێرشکردنە سەر سەربازگەی عودەیدەی ئەمریکی لە قەتەر، سەرۆککۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە میری قەتەر کرد. لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی قەتەر دەڵێت، هێرشکردنە سەر قەتەر لەلایەن ئێرانەوە قبووڵکراو نییە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێرشی تۆڵەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا بە ناوی (مژدەی سەرکەوتن) بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەستیپێکرد و 14 مووشەکی بالیستی ئاراستەی بنکەی سەربازیی عودەیدەی ئەمریکای لە قەتەر کرد.
لێدوانی فەرمی: لە کاردانەوەی ئەو هێرشەی ئێران، محەممەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هێرشکردنە سەر قەتەر لەلایەن ئێرانەوە قبووڵکراو نییە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەتەر سەرجەم مووشەکەکانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە، تەنیا یەک مووشەک نەبێت کە ئەویش لە ناوچەیەکی چۆڵایی کەوتە خوارەوە".
٠ سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئاماژەی بەوەشکرد، کە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر داوای لێبوردنی سەبارەت بە بۆردوومانکردنی سەربازگەی عودەیدە کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بانگهێشتی عەلی ساڵح عەبادی، باڵیۆزی ئێرانی لە قەتەر کردووە و بە تووندی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەری پێ ڕاگەیاندووە.
٠ وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەوەی بە باڵیۆزی ئێرانی گووتوە، ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و ئاسمانی وڵاتەکەی دەزانێت.
ئەمەش بزانە: هەر لە درێژەی کاردانەوەکان، دەوڵەتی قەتەر نامەیەکی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.
٠ لە نامەکەدا، کە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، قەتەر ئەم هێرشە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی دەزانێت و دەڵێ ئەمە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشیی هەرێمی.
٠ قەتەر جەختی لە پێویستیی جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کردەوە بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و دووپاتی کردەوە کە پێویستە ئەنجوومەنەکە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ سەپاندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و گشتگیر لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ ڕێگریکردن لەوەی ناوچەکە بەرەو پەرەسەندنی مەترسیداری زیاتر بخزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






