
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران سبەی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە و بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات. چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی میکانیزمی دابەشکردنی مووچە ئاشكرا بکات. ئاڤا زانیویەتی بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بێئومێد بووە لەوەی بەمزووانە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت، بەتایبەت دوای ئیفیلجبوونی دادگای فیدراڵی بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامەکانی، کە بڕیار بوو بە فەرمانێکی سالاری کێشەکە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان یەکلا بکاتەوە، بۆیە حکومەتی کوردستان لە هەوڵدایە بەزووترین کات بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان سبەی چوارشەممە بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوەوە و دوو بڕگە لەخۆدەگرێت، یەکەمیان تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستانە بەتایبەت پرسی مووچە. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە کە دەست ئاڤا کەوتووە، ڕاپۆرتێکی ورد لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری دەخرێتەڕوو، باسی ورد و دروشتی داهات و خەرجییەکانی حکومەت دەکات، لەگەڵ خستنەڕووی ئەگەر و چارەسەر و پێشهاتەکان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی پێنج دابین دەکات و چەند ڕۆژێکە دەستی بە ئامادەکاری کردووە، ئەگەر بەمزووانەش کێشەکە لەگەڵ بەغدا چارەسەر نەکرێت، بۆ مانگەکانی داهاتووش دابەشکردنی مووچە هەر بە داهاتی ناوخۆ دەبێت. دابەشکردنی مووچە بەپێی داهاتی ناوخۆ دەبێت، مانگانە چەند داهات لەبەر دەست بێت بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە بڕیارێکی فەرمی بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە خەرجکردنی پارەی خەرجییەکان ڕابگرن بۆ ماوەی دوو مانگ. ئەم بڕیارە هەموو وەزارەتەکان ناگرێتەوە، بۆنموونە وەزارەتەکانی تەندروستی و شارەوانی و دەزگا ئەمنییەکان، بڕیارەکەش بەپێی بارودۆخەکان دەگۆڕێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت، "جگە لە خەرجی مانگانە، نەسریەی وەزارەت و فەرمانگەکانیش بە ڕێژەیەک کەم دەکرێتەوە، ئەمە بۆ ئەوەیە زۆربەی داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە تەرخان بکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




